به ناوی زمانی یه‌ک گرتووی کوردیه‌وه سووکایه‌تی به هۆرامی و کرمانجی مه‌که‌ن
به ناوی زمانی یه‌ک گرتووی کوردیه‌وه سووکایه‌تی به هۆرامی و کرمانجی مه‌که‌ن ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
ماوه‌یه‌که مه‌سه‌له‌ی زمانی ستاندارد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی بۆته قسه و باسی ناو سایت و ڕۆژنامه‌کان. دیاره خۆی له خۆیدا ئه‌م باسه ، گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. پێش هه‌موو شتێک ، ئه‌وه‌ی که من هه‌ستی پێده‌که‌م ، چه‌ند که‌سێکی نامه‌سئوول و ناشاره‌زا و ناپسپۆڕ ، به شێوه‌یه‌کی زۆر نازانستی ، بازاڕیانه ، سووکایه‌تی له ڕاده به ده‌ر ، به هه‌ردوو زاراوه‌ی هۆرامی و کرمانجی ده‌که‌ن. له پاش به‌یانی 11 ئازاری 1970 وه ، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی ، هه‌ر دوو شێوه‌زاری هۆرامی و کرمانجی ، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پشت گوێ خراون. هۆکاری ئه‌م پشت گوێ خستنه‌ش ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س ، که به ژه‌هری ناوچه‌گه‌ری و شارچێتی ، دڵ و ده‌روونیان شۆراوه‌ته‌وه. هه‌تاوه‌کوو ئه‌مڕۆش ، له سلێمانی کۆمه‌ڵێک نوکته و سووکایه‌تی بێ سنوور ، به خه‌ڵکی هۆرامی ده‌کرێت. هه‌موو ئه‌م نوکته و سووکایه‌تیانه‌ش، ده‌چێته قاڵبی ڕاسیزمی ناوچه‌گه‌ری و شارچێتیه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌ولێر ، کۆنگره‌یه‌ک بستراوه، به ناوی زمانی کوردیه‌وه. بۆ تامی ده‌م، که‌مێک باسی کرمانجیان کردووه ، به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی هۆرامی نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ، که کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری سلێمانی و هه‌ولێر ، به تۆپزی ده‌یانه‌وێت دیالێکتی سۆرانی (تایبه‌ت شێوه‌ی سلێمانی) ، به سه‌ر هه‌موو ناوچه و شێوه‌زاره‌کانی تر بسه‌پێنن. دیاره من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه بڵێم ، که له هیچ سه‌رده‌مێکدا ، زمان به تۆپزی و "که‌ڵه‌گایی" ، به سه‌ر خه‌ڵکی تردا نه‌سه‌پێنراوه. دیاره جگه له تورکیای فاشیستی نه‌بێت، که به زۆر زمانی تورکی سه‌پێنرا و زمانی کوردیش (کرمانجی) قه‌ده‌غه کرا ، ئه‌مڕۆش کۆمه‌ڵێک که‌مالیستی سۆرانی ، ده‌یانه‌وێت به هه‌مان شێوه ، سۆرانی به سه‌ر هۆرامی و کرمانجی دا بسه‌پێنن. دیاره من وه‌کوو هۆرامیه‌ک ، هیچ کاتێک ئاماده نیم ، واز له‌و زمانه نهێنم ، که دایکم فێری کردووم. گه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت به زۆر سۆرانیم به سه‌ردا بسه‌پێنێت ، زۆر زۆر به هه‌ڵه‌دا چووه. من هیچ کاتێک ناوچه‌یه‌کی کوردستان به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی تردا فه‌رز ناکه‌م ، وه‌لێ هیچ کاتیش ڕازی نابم ، ناوچه‌یه‌ک یان شارێک خۆی به سه‌ر ته‌واوی کوردستاندا فه‌رز بکات.
هه‌ندێکی تر له به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زایی زمانیان نیه ، واده‌زانن زمان چێشتی مجیوه‌ره ، به کونفرانسێک یان کۆبوونه‌ویه‌ک ، هه‌موو شێوه زاره‌کان تێکه‌ڵ بکرێت و زمانی تازه‌ی لێ درووست بکه‌ن. من پێم خۆشه لێره‌دا ، ئه‌زموونی چه‌ند وڵاتێکی جیهان بخه‌مه روو.
وڵاتی هێندووستان که یه‌کێکه له وڵاته گه‌وره‌کانی جیهان ، زیاتر له 179 زمان و 554 دیالێکت ، قسه‌ی پێده‌کرێت. له پاش ڕزگار کردنی وڵاتی هیندستانه‌وه ، شێوه‌زاری هیندی و ئینگلیزی کران به زمانی ڕه‌سمی وڵات. دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی هیندی ، زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هێندووستان بوو ، ئه‌م بڕیاره درا. جگه له‌م دوو زمانه‌ش ، 22 زمانی تر وه‌کوو زمانی ڕه‌سمی دانی پێدانراوه و له ولایه‌ته جیاوازه‌کان زمانی ڕه‌سمیه و رۆژنامه و گۆڤار و کتێبی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. جگه له‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو زمانانه ، مافی پێشکه‌وتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه. هه‌موو پێداویستیه‌کانیش له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ دابین ده‌کرێت.
نموونه‌یه‌کی تر وڵاتی پاکستانه. له پاکستان به پێچه‌وانه‌ی هێندووستانه‌وه ، زمانی ڕه‌سمی ، زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پاکستان نه‌بوو. زمانی ئوردوو ، ته‌نها 12% ی زمانی خه‌ڵکی پاکستانه. به‌ڵام ئه‌م شێوه زاره کرا به زمانی ڕه‌سمی. جگه له زمانی ئوردوو ، چوار شێوه زار و زمانی تر، له ولایه‌ته‌کاندا ، زمانی ڕه‌سمین. له‌وانه (په‌نجابی) که زمانی دایکی له 43% ی خه‌ڵکی پاکستانه. "سیندی" که 14%ی خه‌ڵکی پاکستان قسه‌ی پێده‌که‌ن. جگه له‌مانیش زمانی به‌لووچی و عه‌ره‌بیش قسه‌ی پێده‌کرێت.
پێم خۆشه نموونه‌یه‌کی ئۆرووپاش بهێنمه‌وه ، چونکه ده‌زانم به داخه‌وه که له ناو زۆربه‌ی نووسه‌رانی کورد ، ته‌نها چاویان له ئۆرووپایه‌و ، ته‌نها ئه‌زموونی ئه‌م وڵاتانه به ڕاست ده‌زانن. وڵاتی نۆروێژ ، که وڵاتێکی بچووکی سکاندیناڤیایه ، کۆی دانیشتوانی ناگاته 5 ملیۆن. له‌م وڵاته‌دا دوو شێوه زمان و دوو زمانی تر ، به زمانی ڕه‌سمی داده‌نرێن. شێوه‌زاری "نینۆرسک که زمانی دایکی 15% ی نۆروێژیه‌کانه ، هه‌ردووکیان زمانی ڕه‌سمین. جگه له‌مانیش زمانی "ریکس ماڵ" ، که شێوه زمانێکه نزیک له زمانی دانمارکی ، له 5% ی نۆروێژیه‌کان قسه‌ی پێده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه ، به زمانی ڕه‌سمی داده‌نرێت. هه‌ر که‌سێکیش بچێته نۆروێژ ، ده‌بێت هه‌ردوو شێوه‌زاره‌که فێربێت.
له هیچ وڵاتێک‌دا ، هیچ کاتێک سووکایه‌تی به زمانێکی تر یان به شێوه‌زارێکی تر نه‌کراوه. که چی به داخه‌وه له کوردستاندا ، به چه‌ندین شێوه ، سووکایه‌تی و قسه‌ی ناشرین به ناوچه‌کانی غه‌یره سلێمانی و هه‌ولێر ده‌کرێت. له سلێمانی هه‌ر که‌س خه‌ڵکی سلێمانی نه‌بێت ، گاڵته و سووکایه‌تی پێ ده‌کرێت. کاتێک هۆرامیه‌ک به سۆرانی قسه ده‌کات ، گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ردا گه‌ر که‌سێکی کورد ، عه‌ره‌بی نه‌زانێت ، گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن. من تێ ناگه‌م بۆ چی خه‌ڵکانێک هێنده سووکن له ئاست داگیرکه‌رێکی عه‌ره‌بدا ، که‌چی له به‌رامبه‌ر ناوچه‌کانی تر ، خۆیانمان لێ ده‌که‌نه قاره‌مان.
دیاره سۆرانی هیچ کاتێک زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نییه. له کوردستان زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به کرمانجی قسه ده‌کات. پاشان شێوه‌زاری گۆرانی دێت (ئه‌مه‌ش هۆرامی و فه‌یلی و خانه‌قینی و لۆڕی و زازا ده‌گرێته‌وه) . پاشان موکریانی (که به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی کوردستانی ئێرانه). پاش ئه‌وان ئینجا سۆرانی دێت. یه‌که‌مین ده‌ق (تێکست) که به زمانی کوردی نووسرا بێت و ڕۆڵی گرنگی بۆ زمانی کوردی هه‌بێت ، کتێبی ئاڤیستایه ، که ئه‌وه‌یش به شێوه زاری هۆرامی کۆن نووسراوه. یه‌که‌مین شاعێر که به کوردی شێعری نووسیوه ، بابه تاهیی هه‌مه‌دانی بووه ، ئه‌ویچ به شێوه‌ی گۆرانی شێعری نووسیوه.
گۆرانی مه‌زن که به باوکی شێعری نوێی کوردی داده‌نرێت ، پشتی به شێعری شاعێره مه‌زنه‌کانی هۆرامان به‌ستووه‌و له شێعره‌کانی "مه‌وله‌وی و بێسارانی" وه توانی شێعری سۆرانی بگۆڕێت و به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی نوێی شێعری کوردی دابنێت. کاکه‌یه‌کان ، که تایه‌فه‌یه‌کی کۆنی کوردن ، کتێبه پیرۆزه‌که‌یان (کتێبی ڕه‌ش) به شێوه‌ی هۆرامی نووسراوه.
مه‌ستووره خانمی ئه‌رده‌ڵان ، پێش دووسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ، شێعر و کتێبی به هۆرامی نووسیوه. به داخه‌وه هێشتا له هه‌ولێر ژنه شاعێره‌یه‌کی کورد په‌یدا نه‌بووه ، که‌چی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ئیسلامی هه‌ولێری ، ده‌یانه‌وێت زمانی هه‌ولێریمان به سه‌ردا بسه‌پێنن!!!. من تێ ناگه‌م بۆ چی کاتێک هۆرامیه‌ک ، داوای ئه‌وه بکات ، به زمانی دایکی بخوێنێت ، یه‌کسه‌ر به خائین و دوژمنی کورد داده‌نرێت. هیچ که‌س بۆی نیه کوردایه‌تی به سه‌ر ئێمه‌دا بفرۆشێت. ئێمه ته‌نها له چرکه‌یه‌کدا به‌عسی فاشیستی 5 هه‌زار که‌سی لێ شه‌هید کردین. هه‌رچی لادێ ی هۆرامانه ، وێرانکراوه‌و سووتێنراوه. شۆڕشی نوێی یه‌کێتی ، شۆڕشی گوڵانی پارتی ، له هۆرامانه‌وه سه‌ر هه‌ڵداوه. شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ری و یه‌کێتی و پارتیشتان به دیاری بۆ هێناین و بووینه گۆڕه‌پانی ئه‌م شه‌ره نه‌گریسه. به‌وه‌ش دڵی جه‌لال تاڵه‌بانی ئاوی نه‌خوارد ، هه‌رچی ئیسلامی و پیاوکوژی سلێمانی هه‌بوو ، فڕێی دایه هۆرامانه‌وه. که‌وه‌فدێکی بیانی دێته کوردستانه‌وه گورج ، کڵاش و جلی هۆرامی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
جگه له‌وه‌ش شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ، کراونه‌ته به‌رماڵێکی نه‌بڕاوی سواڵکردن و پاره‌په‌یدا کردن. جا له به‌ر ئه‌وه که‌س وانه‌ی کوردایه‌تیمان فێر نه‌کات و ، له که‌سیش قبووڵ ناکه‌ین سووکایه‌تیمان پێ بکات. هیچ کاتێک حه‌ساسیه‌تم به‌رامبه‌ر سۆرانی نه‌بووه ، به‌ڵکه زۆر ئاسایی بووه لام ، گه‌ر به سۆرانی بنووسم و بخوێنمه‌وه. وه‌لێ به داخه‌وه ئه‌وه ماوه‌یه‌که ، چه‌ند که‌سێکی نامه‌سئوول و نانووسه‌ر ، خه‌ریکه حه‌ساسیه‌ت له نێوان شێوه زار و ناوچه‌کانی کوردستاندا درووست ده‌که‌ن.
سه‌ر چاوه‌کان :
www.Wikipedia.de. Indien.1
Microsoft,Encarta Professional 2003 .Pkistan. .2
www.Wikipedia.de .Norwegen.3
این وبلاگ به بررسی مسائل مرتبط با فرهنگ، تاریخ و زبان کوردی می‌پردازد و تمرکز ویژهای بر زبان هورامی/گورانی دارد. در این مجموعه، یادداشتها و مقالاتی که بیانگر دیدگاهها و دغدغههای فعالان و دلسوزان هورامیزبان است نیز بهطور خاص منتشر می‌شود. هدف وبلاگ، فراهم آوردن بستری برای شناخت بهتر و حفظ زبان و فرهنگ هورامی/گورانی و ارتقای آگاهی نسبت به میراث فرهنگی کوردستان است.