به ناوی زمانی یه‌ک گرتووی کوردیه‌وه سووکایه‌تی به هۆرامی و کرمانجی مه‌که‌ن
وڵاتی هێندووستان که یه‌کێکه له وڵاته گه‌وره‌کانی جیهان ، زیاتر له 179 زمان و 554 دیالێکت ، قسه‌ی پێده‌کرێت. له پاش ڕزگار کردنی وڵاتی هیندستانه‌وه ، شێوه‌زاری هیندی و ئینگلیزی کران به زمانی ڕه‌سمی وڵات. دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی هیندی ، زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هێندووستان بوو ، ئه‌م بڕیاره درا. جگه له‌م دوو زمانه‌ش ، 22 زمانی تر وه‌کوو زمانی ڕه‌سمی دانی پێدانراوه و له ولایه‌ته جیاوازه‌کان زمانی ڕه‌سمیه و رۆژنامه و گۆڤار و کتێبی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. جگه له‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو زمانانه ، مافی پێشکه‌وتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه. هه‌موو پێداویستیه‌کانیش له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ دابین ده‌کرێت...
+ نوشته شده در شنبه بیست و هشتم خرداد ۱۳۹۰ ساعت 13:15 توسط هيوا علیرمایی
|