یه‌ک زمانی، ئادره‌سێکی هه‌ڵه بۆ یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی ... هیوا عه‌لیڕه‌مایی
هه‌ورامییه‌کان له درێژایی مێژوودا هه‌میشه خۆیان به یانه‌وانی کورد زانیوه و باوه‌ڕیان ئه‌وه بووگه که زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی ته‌نیا له سه‌نگه‌ری کوردایه‌تییه‌وه ده‌پارێزدرێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند که‌سێکی ناوچه‌گه‌را و ناشاره‌زا که بڕێك جاریش پله و مه‌قامێکیان بۆ خۆیان خڕ کردووه‌ته‌وه، فه‌توای خڕ کردنه‌وه‌ی زمانه‌که‌مان ده‌ده‌ن و به بیانووگه‌لی جۆراوجۆر و بێ بایه‌خ -له جۆری بیانووه‌کانی ئاتاتورک و ڕزا شای په‌هله‌وی- وه‌ها خۆیان ده‌نوێنن که ده‌ڵه‌یت هه‌ر ئه‌وان کوردن و ئیتر که‌سی تر کورد نییه. له ڕاستیدا ئه‌و به‌ڵایه‌ی که دیکتاتۆره‌کان ده‌یانویست و نه‌یانتوانی به سه‌رمانیدا بهێنن ئه‌م جاره خۆمان ده‌مانهه‌وێ به سه‌ری خۆماندا بیهێنین. ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا بڕیاڕ له سه‌ر له‌ناوبردنی زمان یان فه‌رهه‌نگێک بدا، گه‌لی کورد نابێت ئه‌وه قه‌بووڵ بکات، چوونکوو به قه‌د هه‌موو دونیا بۆ له ناو بردن و ئاسیمیله کردنی زمان و فه‌رهه‌نگی له لایه‌ن دیکتاتۆره‌کانه‌وه، هه‌وڵ دراوه. هیچکه‌س وه‌کوو کورد تامی تاڵی ئه‌و نه‌گبه‌تییه‌ی نه‌چێشتووه. جا ئێستا چۆن ده‌بێت له دوای ئه‌م هه‌موو زوڵم و زۆر و که‌تمانه که لێی کراوه، یه‌کێک هه‌ر له‌و نه‌ته‌وه هه‌ڵسێت و بڕیار و فه‌توا له سه‌ر تواندنه‌وه و خڕکردننه‌وه‌ی زمانانێک بدا، که هی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌ن، ئه‌ویش به‌م ئیستیدلاله‌وه که "ده‌مهه‌وێ نه‌ته‌وه سازی بکه‌م"!!! ...
این وبلاگ به بررسی مسائل مرتبط با فرهنگ، تاریخ و زبان کوردی می‌پردازد و تمرکز ویژهای بر زبان هورامی/گورانی دارد. در این مجموعه، یادداشتها و مقالاتی که بیانگر دیدگاهها و دغدغههای فعالان و دلسوزان هورامیزبان است نیز بهطور خاص منتشر می‌شود. هدف وبلاگ، فراهم آوردن بستری برای شناخت بهتر و حفظ زبان و فرهنگ هورامی/گورانی و ارتقای آگاهی نسبت به میراث فرهنگی کوردستان است.