زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی، تێک‌شکاندن و هه‌ڵوه‌شاندنی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی کورده
له ماوه‌ی رابڕدوو دا مێدیای کوردی بۆته شاهیدی گه‌نگه‌شه و ده‌مه‌ته‌قیه‌کی چڕ که له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕووناکبیرانی کورد، له لایه‌ک به دژ و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ لایه‌نگری له سازکردنی "زمانێکی" یه‌کگرتووی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌و دمه‌ته‌قه‌یه زیاتر له سه‌ر دوو شێوازی زمانی کوردی له باشووری کوردستان، واته کوردیی باکووری و نێوه‌ڕاست راوه‌سته ده‌کا که له زمانی ئاسایی خه‌ڵکی دا به بادینی/کرمانجی و سۆرانی ده‌ناسرێن. هه‌ر چه‌نده ئه‌م شێوه نێولێنانه خه‌ڵکیانه له جێی خۆیی دا نییه و جیگای سرنج و موناقشه‌یه. به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیاره، ده‌بێ وه‌کوو زمانناسێک هێندێک ڕاستی له مه‌ڕ زمانی کوردی به‌پێی قه‌ناعه‌تی پسپۆڕی خۆم ڕوون بکه‌مه‌وه. ده‌نێو ئه‌م ده‌مه‌ته‌قه زمانناسیانه‌ی که له نێو کوردان دا، له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه به دروست داده‌ندرێن ته‌نیا باس له "دوو – سێ " شێوه‌زاری کوردی ده‌کرێ. به‌ڵام بۆ دیاریکردنی چۆارچێوه‌کانی ئه‌م باسه پێویسته ئێمه سنووری نێوان شێوه‌زار و زمان ده‌ست نیشان بکه‌ین ...