به فه‌رمی کردنی ته‌نها یه‌ک زاراوه چی لێ ده‌بێته‌وه ؟!
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری‌دا چه‌ند زاراوه‌یی و چه‌ند زارۆچکه‌یی شتێکی ئاساییه، زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌گه‌ر دانیشتووانی دوو گۆندی ته‌نیشت یه‌ک به یه‌ک زارۆچکه قسه بکه‌ن، هه‌ر له دوو، سێ دۆخی ڕێزمانی‌دا جیاوازییان هه‌یه. کوردی خاوه‌نی چه‌ندین زاراوه‌یه؛ کرمانجی، هه‌ورامی، که‌لهۆڕی و فه‌یلی، سۆرانی، زازاکی و له‌کی. ئه‌م چه‌ند زاراوه‌ییه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بووه به ته‌وه‌ری باس و بۆچوونه زمانه‌وانییه‌کان، و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه هونه‌ری و سیاسییه‌کانیش له‌م باره‌وه بۆچوون و ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه. و هه‌ر وه‌ها که ده‌زانین له‌م باره‌وه بۆچوون و باوه‌ڕی جیاجیا هه‌یه. هه‌ندێ به شتێکی مه‌ترسیدار ئه‌ژماری ده‌که‌ن و وه‌های لێ ده‌نواڕن که له داهاتوودا ئه‌و چه‌ند زاراوه(زمان)ییه ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی کورد و جودابوونه‌وه‌ی کورده‌کان...
+ نوشته شده در جمعه بیست و هشتم تیر ۱۳۹۲ ساعت 12:40 توسط هيوا علیرمایی
|